Erbil 31°C چوارشەممە 24 حوزەیران 22:01

سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراوی عێراق گەیشتە هەولێر

کوردستان TV
100%

کەمێک پێش ئێستا سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراوی عێراق بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە شاری هەولێر و لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر لەلایەن مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە پێشوازییەکی فەرمی لێکرا.

ئالان ئەحمەد، پەیامنێری (کوردستان تیڤی) لە هەولێر ڕایگەیاند، بڕیارە لەم سەردانەدا سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراو زنجیرەیەک کۆبوونەوەی باڵا لەگەڵ سەرکردایەتی سیاسی هەرێمی کوردستان ئەنجام بدات. تەوەری سەرەکی گفتوگۆکان تایبەت دەبن بە پرۆسەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی فیدراڵی، چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، و هەروەها جێگیرکردنی مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان لە کارنامەی حکومەتی داهاتوودا.

ئەم سەردانە لە کاتێکدایە کە پرۆسەی سیاسی عێراق لە قۆناغی کۆتایی پێکهێنانی حکومەتدایە و هەولێر وەک جەمسەرێکی سەرەکی لە هاوکێشەکاندا دەبینرێت. لایەنە کوردییەکان هەمیشە جەختیان لەسەر بنەماکانی "شەراکەت، تەوازون و تەوافوق" کردووەتەوە وەک مەرجی سەرەکی بۆ سەرکەوتنی هەر کابینەیەکی نوێ لە بەغدا، ئەم کۆبوونەوانەش بە وێستگەیەکی یەکلاکەرەوە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنی کۆتایی دادەنرێن.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.