دوای وەستانێکی کاتی، حکومەتی عێراق بڕیاری دا هەناردەکردنی نەوتی خاو لە ڕێگەی بەندەری عەقەبەی ئوردنی دەستپێبکاتەوە، ئەمەش وەک هەنگاوێک بۆ فراوانکردنی ڕێڕەوەکانی هەناردەی وزە و زیادکردنی داهاتی وڵات.
بەپێی سەرچاوە فەرمییەکان، پڕۆسەی گواستنەوەی نەوتەکە لە ڕێگەی تەنکەرەوە دەستپێدەکات و بڕیارە ڕۆژانە زیاتر لە 10000 بەرمیل نەوت ڕەوانەی ئەو بەندەرە بکرێت. ئەم هەنگاوە هاوکاتە لەگەڵ هەوڵەکانی بەغدا بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژە ستراتیژییەکانی گواستنەوەی نەوت و دۆزینەوەی بەدیل بۆ هەناردەکردن لە دەرەوەی بەندەرەکانی باشووری عێراق.
ئەم بڕیارە لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی نێوان عێراق و ئوردن دێت، کە ئامانج لێی بەهێزکردنی هاوکارییە بازرگانییەکان و دابینکردنی سووتەمەنییە بۆ بازاڕەکانی ناوچەکە و جیهان، لە کاتێکدا عێراق هەوڵ دەدات ژێرخانی وزەی خۆی دووبارە بونیاد بنێتەوە و ئاستی هەناردەی نەوت لە بازاڕە نێودەوڵەتییەکاندا جێگیر بکات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.