Erbil 31°C پێنجشەممە 11 حوزەیران 01:23

نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان: نیگه‌رانین‌ له زیادبوونی‌ تێچووی گه‌یاندنی هاوكارییه‌ مرۆییه‌كان

کوردستان TV
100%

کۆمیساریای باڵای پەنابەرانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، شەڕی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بووەتە هۆی زیادبوونی بەرچاوی تێچووی کەشتیوانی، ئەمەش کاریگەری لەسەر گەیاندنی هاوکاری بۆ پەنابەرانی ناوچەکە و ئەفریقا دروستكردووه‌.

کۆمسیۆنەکە ڕوونیکردووه‌ته‌وه‌: ڕێژەی گواستنەوەی کەشتیوانی لە سێ وڵاتی سەرەکیی هیندستان، پاکستان و چین كه‌ بۆ دابینکردنی سووته‌مه‌نی و فریاگوزاری پشتی پێده‌به‌سترێت بۆ نزیکەی لەسەدا 18 دابه‌زیووه‌.

 ئاماژەی بەوەشکردووە، دواکەوتنی گەیاندن و قەرەباڵغی بەندەرەکان کێشەکەی گەورەتر كردووه‌.

لای خۆیه‌وه‌، کارلۆتا وۆڵف، گوتەبێژی UNHCR لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە جنێڤ ڕایگەیاند، "قەیرانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لێکەوتەی دوور مەودای لە دەرەوەی ناوچەکە هەبووە، ئه‌مه‌ وێڕای زیادبوونی کاریگەرییەکانی لەسەر زنجیرەکانی دابینکردنی مرۆیی جیهانی و گەیاندنی هاوکارییەکان".

لەگەڵ بەرزبوونەوەی تێچووی گواستنەوەی کەشتیوانی، توانای کۆمپانیاکانی گواستنەوە بۆ دابینکردنی داواکارییەکانی کۆمیسیۆن دابەزیوە، لە سەرەتای ساڵدا لەسەدا 97 بووە بۆ لەسەدا 77.

کۆمیسیۆنەکە ناچار بووه‌ ڕێگەی بارەکانی بگۆڕێت بۆ بەندەری عەقەبە لە ئوردن بۆ ڕێگەی بارهەڵگرەکانی شاری دوبه‌ی.

 

جیهان ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.