Erbil 31°C ھەینی 26 حوزەیران 04:05

هاتوچۆی گەرمیان: بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێک دوو کەس گیانیان لەدەستدا و پێنج کەسی دیکەش بریندار بوون

کوردستان TV
100%

هاتوچۆی گەرمیان ڕایگەیاند، لەسەر ڕێگای سەرەکیی کەلار - دەربەندیخان ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا، دوو کەس گیانیان لەدەستدا و پێنج کەسی دیکەش بریندار بوون.

ڕۆژی هەینی 1ـی ئایار، بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان ڕایگەیاند: "بەیانی ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێکی جۆری (تۆیۆتا کرۆلا) لە کەلارەوە بە ئاراستەی دەربەندیخان دەڕۆیشت، لە شارەدێی باوەنوور کۆنترۆڵی لەدەستدا و وەرگەڕا، بەهۆیەوە منداڵێکی چوار ساڵان گیانی لەدەستدا و شەش کەسی دیکەش برینداربوون.

هاتوچۆی گەرمیان ئاماژەی بەوەش کرد، یەکێک لە بریندارەکان لەدایکبووی ساڵی 1966ـە و دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لەکەلار، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا، بەوەش کۆی گشتیی گیانلەدەستدان لەو ڕووداوەدا گەیشتە دوو کەس.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.