Erbil 31°C یەکشەممە 28 حوزەیران 05:58

لە ناوچەیەکی گەشتیاریی هەڵەبجە بەلەمێکی گەشتیاری وەرگەڕا و منداڵێک خنکا

کوردستان TV
100%

کەمێک پێش ئێستا لە ناوچەیەکی گەشتیاریی سنووری پارێزگای هەڵەبجە، منداڵێکی تەمەن 7 ساڵان لە ئاودا خنکاوە، ڕووداوەکە بەهۆی وەرگەڕانی بەلەمێکی گەشتیارییەوە بووە.

بەپێی زانیارییەکانی ئەڤین عەتا، پەیامنێری (کوردستان تیڤی)، ڕۆژی هەینی 1ـی ئایار، لە ناوچەی گەشتیاریی "ئیمامی زامن" لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە، منداڵێکی تەمەن 7 ساڵان لە ئاودا خنکاوە.

منداڵەکە لەگەڵ خێزانەکەیدا سەرقاڵی گەشت بوون کاتێک بەلەمە گەشتیارییەکە وەرگەڕاوە، بەهۆیەوە منداڵە کەوتووەتە نێو ئاوەکە و گیانی لەدەست داوە. 

پەیامنێری (کوردستان تیڤی) ئاماژەی بەوەشکرد، دوای گەڕانێکی زۆری تیمەکان و هاووڵاتییانی ناوچەکە تەرمی منداڵەکە لە ئاودا دەرهێنرایەوە و ڕەوانەی پزیشکی دادی کراوە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.