Erbil 31°C پێنجشەممە 11 حوزەیران 01:22

عێراق 100 ملیار دینار بۆ پارەی گەنمی جوتیاران خەرج دەكات

کوردستان TV
100%

وەزارەتی بازرگانی عێراق ئەمڕۆ هەینی ئاشكرای كرد، بڕی 100 ملیار دینار وەك شایستە داراییەكانی جوتیاران لەبڕی ڕادەستكردنی گەنمەكانیان خەرج دەكرێت.

وەزارەتەكە لە راگەیەنراوێكدا بڵاوی كردەوە: بە فەرمانی ئەسیر داود غەریری وەزیری بازرگانی عێراق بڕیاردرا 100 ملیار دینار وەك گوژمەیەكی دیكەی شایستە داراییەكانی جوتیاران لەبڕی رادەستكردنی گەنمەكانیان لە ساڵی 2025 خەرج بكرێت.

بڵاویشی كردەوە: ئەم گوژمەیە لە هەفتەی داهاتوودا بەسەر سەرجەم پارێزگاكان دابەش دەكرێت بۆ ئەوەی لە زووترین کاتدا بگاتە دەست خاوەنەکانیان.

وەزارەتی بازرگانی عێراق جەختیشی كردەوە كە جوتیاران كۆڵەكەی سەرەكی ئاسایشی خۆراكن لە عێراقدا و بەردەوام دەبن لە كاركردن بۆ زامنكردنی ماف و شایستە داراییەكانیان تا ژینگەیەكی گونجاو بۆ بەردەوامی بەرهەمەكانیان بڕەخسێنرێت.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.