Erbil 31°C ھەینی 19 حوزەیران 11:24

ئیمارات: پێویستە هەر ئێستا و بەپەلە گەرووی هورمز بكرێتەوە

کوردستان TV
100%

دەوڵەتی ئیمارات لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی داوای كرد، هەر ئێستا و بەپەلە گەرووی هورمز بكرێتەوە و سزای توندیش بەسەر ئێراندا بسەپێنرێت.

خەلیفە شاهین وەزیری دەوڵەتی ئیمارات لە كۆبوونەوەیەكی تایبەتی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی رایگەیاند: پێویستە هەر ئێستا و بەبێ مەرج گەرووی هورمز بەڕووی هاتوچۆی كەشتییەكان بكرێتەوە.

راشیگەیاند: دەبێت ئێران بەرپرسیارەتی تەواوەتی هەموو ئەو زیانانە بگرێتە ئەستۆ كە بەهۆی وەستانی هاتوچۆی كەشتییەكان لە گەرووی هورمز دروستبووە.

جەختیشی كردەوە كە هەموو ئەو كارانەی تاران لە ماوەی رابردوودا لە گەرووی هورمز كردوویەتی بە داخستنی گەرووەكە و وەرگرتنی سەرانە و هەڕەشەی تەقاندنەوەی كەشتییەكان و دانانەوەی مین، پێشێلی ئاشكرای بڕیاری ژمارە 2817ی ئەنجوومەنی ئاسایش و هەروەها سەرجەم یاسا نێودەوڵەتییەكانە.

هۆشداریشی دا كە ڕێگەدان بە ئێران بۆ بەکارهێنانی گەرووی هورمز وەکو وەرەقەیەكی فشار، پێشهاتێكی مەترسیدار دروست دەکات و ئازادی کەشتیوانی لە ڕێڕەوی ئاوی نێودەوڵەتی دەخاتە مەترسییەوە.

لە كۆتاییدا نەشی شاردەوە كە ئەوان وەك ئیمارات ئامادەن بەشداری لە هەر هەوڵێكی گشتی و ئۆپڕاسیۆنێكدا بكەن بۆ كردنەوەی گەرووی هورمز.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.