سوپای ئیسرائیل رایگەیاند كە لە هێرشەكانیان بۆ وێرانكردنی ژێرخانی حزبوڵا و كوشتنی ئەندام و سەركردەكانیان بەردەوام، بەشێوەیەك كە لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا 40 شوێنیان لە چەند ناوچەیەكی جیاوازی باشووری لوبنان وێران كردووە.
لە راگەیەنراوێكی سوپای ئیسرائیلدا هاتووە: بەشێك لەو شوێنانەی بۆردومان كراون بارەگای تایبەتی فەرماندەكانی حزبوڵا بوونە، لەگەڵ چەندین شوێنی دیكە كە باڵەخانەی سەربازی و ژێرخانی ڕێكخراوەكە بوونە.
ئاماژە بەوەشدراوە: لەم بارەگا و شوێنە سەربازییانەدا كە بۆردومان كراون، فەرماندە و ئەندامانی حزبوڵا بەكاریان دەهێنا بۆ داڕشتنی پلانی هێرشكردنە سەر سوپا و وڵاتی ئیسرائیل.
هێزەکانی سوپای ئیسرائیل جەختیشیان لەوە کردەوە کە لە بەرامبەر ئەو هەڕەشانەی ئاراستەی هاووڵاتییان و هێزەکانیان دەکرێن، بەردەوام دەبن و بەپێی ڕێنمایی سەركردە سیاسییەكانیان چالاکییەكان لە دژی حزبوڵا لە وڵاتی لوبنان ئەنجام دەدەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.