دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە دوو مانگ، ئەمڕۆ هەینی بۆ یەكەمجار دەست بە گەشتە ئاسمانییەكان لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی كەركووك كرایەوە.
راگەیاندنی فڕۆكەخانەی كەركووك رایگەیاند: ئەمڕۆ هەینی یەكەم فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی كەركووك پێشوازی لە یەكەم فڕۆكە كرد، ئەمە دوای ئەوەی زیاتر لە دوو مانگ بوو گەشتە ئاسمانییەكان لەو فڕۆكەخانەیە وەستابوو.
راشیگەیاند: بڕیارە لە رۆژانی داهاتوو بەشێوەی رێژەیی گەشتە ئاسمانییەكان لە فڕۆكەخانەی كەركووك دەست پێ بكەنەوە.
لە سەرەتای دەستپێكردنی شەڕ لەنێوان ئەمریكا و ئیسرائیل و ئێران، فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی كەركووك چەندین جار لەلایەن گرووپ و میلیشیاكانەوە كرایە ئامانج و هێرشی مووشەكی و درۆنی كرایە سەر، بەهۆیەوە سەرجەم گەشتە ئاسمانییەكان لە فڕۆكەخانەكە وەستێنرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.