Erbil 31°C چوارشەممە 22 تەمووز 22:20

كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەكانی هەرێمی كوردستان

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی رەوشی كەشوهەوای ئەمڕۆ هەینی و سبەی شەممەی شارەكانی هەرێمی كوردستانی بڵاو كردەوە، بەگوێرەی پێشبینییەكان هەردوو رۆژەكە ساماڵ دەبێت و رەنگە كەمێك هەور لە ئاسماندا ببینرێت.

كەشناسی سەبارەت بە كەشوهەوای ئەمڕۆ هەینی رایگەیاند: ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، لە ئێوارە دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور، پلەکانی گەرماش بە نزیکی 1 تـــا 2 پلە بەرزتر دەبێت بەراورد بە تۆمارکراوی دوێنێ پێنجشەممە.

سەبارەت بە كەشوهەوای سبەی شەممەش، كەشناسی رایگەیاند: ئاسمان نیمچەهەور بۆ هەوری تەواو دەبێت، لە کات و ناوچەی جیاجیا ئەگەری کەمێک بارانبارین هەیە بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەکاندا .

كەشناسی ئاماژەی بەوەش دا: پلەکانی گەرمای سبەی شەممە نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ هەینی كە بەشێوەیەكی گشتی بەمشێوەی خوارەوە دەبن:-

هەولێر 25 پلەی سیلیزی

پیرمام 20 پلەی سیلیزی

سۆران 23 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران 16 پلەی سیلیزی

سلێمانی 25 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ 26 پلەی سیلیزی

دهۆک 25 پلەی سیلیزی

زاخۆ 25 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە 26 پلەی سیلیزی

گەرمیان 28 پلەی سیلیزی

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.