Erbil 31°C چوارشەممە 05 ئاب 01:08

دۆناڵد ترەمپ پەیوەندی بە سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراوی عێراقەوە دەکات و بانگهێشتی واشنتنی دەکات

کوردستان TV
100%


 عەلی فالح زەیدی سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراوی عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکاوە پێگەیشت. لەو پەیوەندییەدا ترەمپ بە فەرمی پیرۆزبایی لە زەیدی کرد بەبۆنەی ڕاسپاردنی بۆ پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق.

بەپێی بەیاننامەی نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران، دۆناڵد ترەمپ بانگهێشتنامەیەکی فەرمی ئاراستەی عەلی زەیدی کردووە بۆ سەردانیکردنی واشنتن، بڕیارە سەردانەکە دوای تەواوبوونی پڕۆسەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەت ئەنجام بدرێت.

لە بەشێکی دیکەی پەیوەندییەکەدا، هەردوولا باسیان لە پەیوەندییە ستراتیژییەکانی نێوان عێراق و ئەمریکا کرد و جەختیان لەسەر پەرەپێدان و بەهێزکردنی هاوکارییەکان لە بوارە جیاجیاکاندا کردەوە. هەروەها هەردوولا دووپاتیان کردەوە کە پێکەوە کار دەکەن بۆ چەسپاندنی سەقامگیری و ئاسایش لە ناوچەکەدا.

ئەم پەیوەندییە لە کاتێکدایە کە عێراق لە قۆناغی پێکهێنانی حکوومەتێکی نوێدایە و چاوەڕوان دەکرێت پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و واشنتن لە قۆناغی داهاتوودا گۆڕانکاری و هەماهەنگیی زیاتر بەخۆوە ببینن.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.