کیر ستارمر سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا ئەمڕۆ پێنجشەممە ئێرانی تۆمەتبار کرد بەوەی دەیەوێت "ئازاری جوولەکە بەریتانییەکان بدات"، ئەمەش دوای زنجیرەیەک هێرش کە هاووڵاتییانی جوولەکەی لەو وڵاتە کردووەتە ئامانج.
لە بەیاننامەیەکدا کە لەلایەن نووسینگەی سەرۆک وەزیران (داونینگ ستریت) بڵاوکراوەتەوە، ستارمر جەختی لە پێویستیی بەهێزکردنی دەسەڵاتە ئەمنییەکان کردەوە و ڕایگەیاند: ئێمە پێویستمان بە توانای بەهێزتر هەیە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو هەڕەشە خەتەرناکەی وڵاتانی وەک ئێران دروستی دەکەن، چونکە بە دڵنیاییەوە دەزانین کە ئەوان دەیانەوێت زیان بە جوولەکە بەریتانییەکان بگەیەنن.
ئەم لێدوانەی ستارمر تەنها ڕۆژێک دوای ئەوە دێت کە دوو پیاوی جوولەکە لە یەکێک لە شەقامەکانی باکوری لەندەن بە چەقۆ هێرشیان کرایە سەر و بریندار کران. ئەم ڕووداوە هاوکاتە لەگەڵ هۆشدارییە بەردەوامەکانی ستارمر و بەرپرسانی باڵای ئەمنی بەریتانیا، کە دەڵێن وڵاتانی نەیار بەنیازن "بریکارەکانیان" (Proxies) بۆ ئەنجامدانی هێرش و تێکدانی ئاسایش لەناو خاکی شانشینی یەکگرتوودا بەکاربهێنن
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.