رەنگە یانەی بەرشەلۆنە ئەم هەفتەیە بەفەرمی ببێتە پاڵەوانی ئەم وەرزەی خولی ئیسپانیا ئەگەر لە یاریی داهاتوودا لە یانەی ئۆساسۆنا بباتەوە، لەبەرامبەریشدا یانەی ریال مەردیدی ركابەری بەرامبەر ئیسپانیۆل بدۆڕێت یان یەكسان بێت.
یانەی بەرشلۆنە رۆژی شەممەی داهاتوو لە گەڕی 34ی خولی ئیسپانیا دەبێتە مێوانی یانەی ئۆساسۆنا، بەهەمانشێوە رۆژی یەكشەممە یانەی ریال مەدرید دەبێتە مێوانی یانەی ئیسپانیۆڵ.
یانەی بەرشەلۆنە ئێستا 85 خاڵی هەیە و بە جیاوازی 11 خاڵ لەگەڵ یانەی ریال مەدریدی ركابەری، لە پێشەنگی یانەكانی خولی ئیسپانیا دێت، دوای یارییەكەی سبەی و دووسبەی تەنیا چوار یاری دەمێنن ئەم وەرزەی خولی ئیسپانیا كۆتایی بێت.
سیناریۆكە بەمشێوەیە: ئەگەر یانەی بەرشەلۆنە لە یانەی ئۆساسۆنا بباتەوە، یانەی ریال مەدریدیش بەرامبەر یانەی ئیسپانیۆڵ بدۆڕێت یان یەكسان بێت، ئەوا یانەی بەرشلۆنە بەفەرمی دەبێتە پاڵەوانی ئەم وەرزەی خولی ئیسپانیا بەر لەوەی وەرز كۆتایی بێـت.
یانەی بەرشەلۆنە ئەگەر یارییەكە بباتەوە خاڵەكانی دەبنە 88، خاڵەكانی ریال مەدریدیش وەك خۆی 74 دەمێنێتەوە یاخود دەبێتە 75، بەمەش جیاوازی خاڵەكانیان دەبێتە 13 یان 14 خاڵ، لەم چوار یارییەش كە دەمێنێتەوە 12 خاڵ دەكات، واتە بەرشەلۆنە بەفەرمی دەبێتە پاڵەوان.
ئەگەر ئەنجامەكان بەمشێوەیە بێت، یانەی بەرشەلۆنە رۆژی یەكشەممە بەر لە یاریی كلاسیكۆ، دەبێتە پاڵەوانی خولی وەرزی 2025-2026ی خولی ئیسپانیا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.