ئەمڕۆ پێنجشەمممە فڕۆكەهەڵگری جیراڵد فۆرد لەگەڵ سێ كەشتی دیكەی هێرشبەری ئەمریكی دەستیان بە ئامادەكارییەكان كرد بۆ جێهێشتنی ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دوای ئەوەی لە ڕۆژانی رابردوو بەشێوەیەكی بەرچاو بەشدارییان لە هێرشەكانی ئەمریكا بۆ سەر ئێران كرد.
ئاژانسی (ئەی بی سی نیوز) لەسەر زاری بەرپرسانی باڵای ئەمریكا گواستییەوە، كەشتی فڕۆكەهەڵگری (USS Gerald R. Ford) لەگەڵ سێ كەشتی دیكەی هێرشبەر بە ناوەكانی (ماهان – وینستۆن چەرچل – باینبریج) ئەركەكانیان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست كۆتایی هاتووە و بەمزووانە دەگەڕێنەوە دوورگەی نۆرڤۆڵك لە ویلایەتی ڤێرجینیا.
كەشتی فڕۆكەهەڵگری جیراڵد فۆرد دوای شەڕی ڤێتنام، ئەمساڵ بەشداری لە دوورترین ئۆپڕاسیۆنی سەربازیدا كرد كە لە ئەوروپاوە بەرەو دەریای كاریبی و دواتریش بۆ دەریای ناوەڕاست بەڕێ كەوتبوو بۆ بەشداریكردن لە هێرشە سەربازییەكان بۆ سەر ئێران، هەروەها دووجاریش هاتبووە نێو دەریای سوورەوە.
كەشتییە فڕۆكەهەڵگرەكە لە دوای ساڵی 2003 بۆ یەكەم جار بوو لەگەڵ هەردوو كەشتی فڕۆكەهەڵگری (ئەبراهام لینكۆڵن و جۆرج بۆش) نێردرابوون بۆ ناوچەیەك ئەویش رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بوو بە مەبەستی هێرشكردنە سەر ئێران.
چاوەڕوان دەكرێت كەشتی فڕۆكەهەڵگری جیراڵد فۆرد چەند هەفتەیەك بەڕێگەوە بێت تا بگاتەوە ئەمریكا.
كەشتی فڕۆكەهەڵگری گیرارد فۆرد یەكێكە لە بەهێزترین و نوێترین كەشتییە فڕۆكەهەڵگرییەكان لە مێژووی ئەمریكا كە دروستكردنەكەی 13 ملیار دۆلاری تێچووە و دەتوانێت 75 فڕۆكەی جەنگی هەڵبگرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.