وەزارەتی تەندروستی لوبنان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە بەهۆی زنجیرە هێرشێکی ئاسمانیی ئیسرائیل بۆ سەر سێ شارۆچکە لە باشووری لوبنان، 9 کەس کوژران کە لەنێویاندا دوو منداڵ و پێنج ژن هەن.
ئەم هێرشانەی ئیسرائیل لە کاتێکدایە کە ڕێککەوتنی ئاگربەست لەگەڵ حیزبوڵای لوبنان لە کاردایە، بەڵام سوپای ئیسرائیل بەردەوامە لە گورزە سەربازییەکانی.
وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوە کردووە، هێرشەکان شارۆچکەکانی (جبشێت، تول، و حارووف)یان لە باشووری وڵاتەکە کردووەتە ئامانج. بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان، جگە لە کوژرانی 9 کەس، 23 کەسی دیکەش بریندار بوون کە لەنێو بریندارەکاندا 8 منداڵ و 7 ژن هەن.
ئەم پەرەسەندنە سەربازییە لە کاتێکدایە کە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی چاودێری جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی ئاگربەست دەکات، بەڵام لوبنان دەڵێت ئیسرائیل بەردەوامە لە پێشێلکردنی بەندەکانی ڕێککەوتنەکە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.