یەکێتی ئەوروپا ڕایگەیاند، بوونی هێزەکانی ئەمریکا لە ئەوروپا لە بەرژەوەندی واشنتۆن دایە، ئەمەش دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا هەڕەشەی کەمکردنەوەی ژمارەی هێزەکانی ئەمریکای لە ئەڵمانیا کرد.
ئانیتا هێپەر گوتەبێژی یەکێتیی ئەوروپا ڕایگەیاند، ئەمریکا هاوبەشێکی سەرەکییە لە بەشداریکردن لە ئاسایش و بەرگری ئەوروپا.
ئاماژەی بەوەشکردووە، "جێگیرکردنی هێزەکانی ئەمریکا لە ئەوروپا لە بەرژەوەندی ئەمریکاشدایە بۆ پشتیوانیکردن لە ڕۆڵی جیهانی".
پێشتر ترهمپ ڕایگەیاند بوو کە وڵاتەکەی بیر لە کەمکردنەوەی جێگیرکردنی هێزەکانی دەکاتەوە، ئەمەش دوای ناکۆکی لەگەڵ فریدریش مێرز، ڕاوێژکاری ئەڵمانیا لەسەر شەڕی ئێران.
ئەم ناکۆکییە نوێنەرایەتی دوایین ئەڵقەی گرژییەکانی نێوان ترەمپ و هاوپەیمانە ئەوروپییەکانی واشنتۆن لە ناتۆ دەکات، بەو پێیەی پێشتر راوێژكاری ئهڵمانیا ڕەخنەی لە وەڵامدانەوەی ئەوان بۆ هێرشەکەی بۆ سەر ئێران گرتبوو.
هاوکات لهگهڵ نیگەرانییەکاندا سەبارەت بە پابەندبوونی ترەمپ بە هاوپەیمانییەکە و شەڕی ڕووسیا لە ئۆکرانیا، وڵاتانی ئەوروپا خەرجییەکانی بەرگرییان زیادکردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.