پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند، پڕۆژەی ستراتیژیی "پشتێنەی سەوزایی" لە شاری هەولێر قۆناغی یەکەمی بەرەو کۆتایی دەچێت و ئامادەکاری بۆ دەستپێکردنی قۆناغی دووەم دەکرێت.
ڕۆژی پێنجشەممە 30ـی نیسان، پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی کابینەی نۆیەم بۆ پەرەپێدانی ژینگە و زیادکردنی ڕێژەی سەوزایی، پڕۆژەی ستراتیژیی "پشتێنەی سەوزایی" شاری هەولێر کە بە فەرمانی ڕاستەوخۆی مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیران دەستی پێ کردووە، قۆناغی یەکەمی بەرەو کۆتایی دەچێت و ئامادەکارییەکان بۆ دەستپێکردنی قۆناغی دووەم لە تەواوبووندان.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: "ئەم پڕۆژە نیشتمانییە کە لە 8 قۆناغی سەرەکی پێکدێت، لە ئێستادا قۆناغی یەکەمی گەیشتووەتە کۆتایی، تێیدا زیاتر لە 500 هەزار نەمامی زەیتوون چێندراون کە پۆلێن کراون بۆ دوو جۆری سەرەکی ( خواردنی ڕۆژانە و بەرهەمهێنانی زەیتی زەیتوون).
پارێزگای هەولێر ئاماژەی بەوەش کردووە: "لە هەنگاوێکی نوێدا و لە قۆناغی دووەمدا، بڕیار دراوە دارەکان تەنیا بە زەیتوونەوە سنووردار نەبن، بەڵکو نەمامی فستقیش بچێندرێت، ئەمەش هەولێر دەخاتە سەر نەخشەی بەرهەمهێنەرە گرنگەکانی فستق لە ناوچەکەدا".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.