ئه‌مڕۆ چوارشەممە، سەرۆکی بەرنامەی گەشەپێدان سه‌ر به نەتەوەیەکگرتووەکان هۆشداریی دا کە شەڕی ئەمریکا و ئیسرائیل لە دژی ئێران كاریگه‌ری خراپی جیهانی كردووه‌ته سه‌ر كه‌رتی وزه و سووته‌مه‌نی و بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی وزە، جگه له‌وه زیاتر لە 30 ملیۆن کەس له ناوخۆی ئێران به‌ره‌و هێڵی هه‌ژاری ته‌واو ده‌ڕۆن.
ئەلێکساندەر دی کرۆ لە پەراوێزی کۆبوونەوەی پەرەپێدانی گروپی حەوت لە پاریس بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگه‌یاندووه: "ئەوە گەشەپێدانی پێچەوانەیە".
ئاماژەی بەوەشکردووە، "دەیان ساڵی خایاندووه بۆ بنیاتنانی کۆمەڵگەیه‌كی سەقامگیر و پەرەپێدانی ئابووری ناوخۆیی له وڵاتاندا، به‌ڵام به‌هۆی چه‌ند مانگێكی شه‌ڕ كه‌رتی ئابووری به‌ره‌و دارمان ده‌ڕوات."
دی کرۆ درێژەی بە قسەکانی دا و گوتی: ئێمە توێژینەوەیەکمان ئەنجامدا کە شەش هەفتە دوای جەنگەکە، مەزەندەمان کرد کە تەنانەت ئەگەر ململانێکانی جه‌نگی رۆژهه‌ڵات لەو کاتەدا کۆتایی پێهاتبا، 32 ملیۆن کەس لە 160 وڵات‌دا به‌ره‌و نا جێگیریی دۆخی ئابووری ده‌ڕۆیشتن.
جێی باسه ، جه‌نگی ئێران بووه هۆی داخستنی گەرووی هورمز، کە یەک لەسەر پێنجی نەوت و گازی سروشتی شلکراوی جیهان لە کاتی ئاشتیدا پێیدا تێدەپەڕێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.