Erbil 31°C پێنجشەممە 11 حوزەیران 01:22

داخستنی گه‌رووی هورمز نرخی نه‌وتی خاوی ئه‌مه‌ریكی به‌رز ده‌كاته‌وه‌ ‌

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ چوارشەممە، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بۆ زیاتر لە 119 دۆلار بەرزبووەوە، ئەمەش بەرزترین ئاستە لە سەرەتای ساڵی 2022ەوە تا ئیستا به‌تایبه‌تی دوای لێكه‌وته‌ ئابوورییه‌كانی داخستنی گه‌رووی هورمز به‌سه‌ر وڵاتانی جیهاندا.

ئاژانسی هه‌واڵی فرانس پرێس بڵاویكردووه‌ته‌وه‌: نرخی نەوتی خاوی برێنت بەڕێژەی 7.6% بەرزبووه‌ته‌وه‌ و گەیشتووه‌ته‌ 119.69 دۆلار، کە ئه‌مه‌ش بەرزترین ئاستە لەدوای ڕۆژانی سه‌رهه‌ڵدانی جەنگی ئۆکراینا لە ساڵی 2022.

نرخی نەوت بازدانی زۆری بەخۆیەوە بینیووه‌ له‌ڕووی نرخی بۆرسه‌ی جیهانی، ئه‌مه‌ش به‌هۆی به‌رده‌وامی له‌ داخستنی گه‌رووی هورمز له‌ ئاكامی جه‌نگی ئێراندا.

 

جیهان ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.