Erbil 31°C سێشەممە 04 ئاب 11:05

هەندێك كانی و سەرچاوە بوژاونەتەوە كە چەندین ساڵە وشك بوون

کوردستان TV
100%

بارانی ئەمساڵ بەشێوەیەكی گشتی لە سنووری پارێزگای هەولێر ئەوەندە باش بووە كە لە هەندێك شوێن 12 مەتر ئاوی ژێرزەوی بەرزكردۆتەوە، هەروەها هەندێك كانی و سەرچاوە بوژاونەتەوە كە چەندین ساڵە وشك ببوون.

پارێزگای هەولێر رایدەگەیەنێت: دوای ئەوەی ساڵی ڕابردوو وەک یەکێک لە وشکترین ساڵەکان لە مێژووی 100 ساڵی ڕابردوودا تۆمار کرا، بارانی ئەمساڵ لە سنووری هەولێر کە گەیشتووەتە 600 ملم، هاوکێشەکەی گۆڕی و بووە هۆی دووبارە تەقینەوە و بوژانەوەی ئەو کانی و سەرچاوانەی کە چەندین ساڵ بوو وشک ببوون.

گرنگترین گۆڕانکارییەکانی ئاستی ئاو بەپێی ناوچەکان:

•  حەوزی پیرمام - شەقڵاوە: بەرزترین ڕێژەی تۆمارکردووە کە دەگاتە 12 مەتر و نیو.

•  حەوزی چیای هەریر: ئاستی ئاوی ژێر زەوی زیاتر لە 2 مەتر زیادی کردووە.

•  ناو شاری هەولێر: ئاستی ئاوەکە بە بڕی زیاتر لە مەترێک و نیو بەرزبووەتەوە.

بەپێی بۆچوونی شارەزایان، ستراتیژی دروستکردنی پۆند و بەنداوەکان لەلایەن حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە ڕۆڵێکی سەرەکی هەبووە لە کۆکردنەوەی ئاوی باران و سوود وەرگرتن لێی بۆ تێرکردنی حەوزە ئاوییەکانی ژێرزەوی، ئەمەش مژدەیەکی گەورەیە بۆ کەرتی کشتوکاڵ و دابینکردنی ئاوی خواردنەوە بۆ ساڵانی داهاتوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.