Erbil 31°C چوارشەممە 24 حوزەیران 05:07

وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەستگیركردنی یەكێك لە مەترسیدارترین تاوانبارەكان رادەگەیەنێت

کوردستان TV
100%

وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئەمڕۆ چواشەممە لە ئۆپڕاسیۆنێدا، دەستگیركردنی یەكێك لە مەترسیدارترین تاونبارەكانی لە سنووری پارێزگای زیقاڕ راگەیاند، تاوانبارەكە پێشتر بەبێ ئامادەبوون لە دادگا سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێنرابوو.

وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە رایگەیاند: پۆلیسی فیدڕالی بە هاوكاری پۆلیسی زیقاڕ، لە ئۆپڕاسیۆنێكی تۆكمەدا توانیان یەكێك لە مەترسیدارترین تاوانبارەكان دەستگیر بكەن.

راشیگەیاند: تاوانبارەكە بەپێی ماددەی 4ی تیرۆر داواكراوبوو كە تاوانی ڕفاندن و كوشتن، تاڵانی و چەندان تاوانی دیكەی ئەنجامدابوو، بەبێ ئامادەبوون لە دادگاش سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێنرابوو، هەروەها یەكێك بوو لە گەورەترین داواكراوەكان لە پارێزگای زیقاڕ.

وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە كۆتاییدا جەختی كردەوە كە لە هەوڵەكانیان بەردەوام دەبن بۆ راوەدوونان و دەستگیركردنی تاوانباران و دواتریش دادگاییكردنیان بۆ فەراهمكردنی ئاسایش و ئارامی زیاتر لە وڵاتدا.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.