بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرە هۆشداری دەداتە هاووڵاتییان کە نەکەونە داوی ئەو ڕیکلامە نادروستانەی لەژێر ناوی "بەدەل حەج" لە سۆشیال میدیا بڵاو دەکرێنەوە.
ڕۆژی چوارشەممە 29ـی نیسان، كاروان ستونی, گوته‌بێژی فه‌رمی حه‌ج و عومره‌ی هەرێمی كوردستان ڕایگه‌یاند: "ماوه‌یه‌كه له هه‌ندێک ته‌له‌ڤزیۆن و په‌یجی سۆشیال میدیا، تێبینی ئه‌وه‌مان كردووه كه خه‌ڵكانێک بە ناوی قوتابی یان کەسانی بیانی كه له‌وێ ده‌خوێنن، بانگه‌شه بۆ ئەنجامدانی حەج (به‌ده‌ل حه‌ج) له جیاتی مردووان یان په‌ككه‌وتووان بە بڕە پارەیەکی کەم دەکەن، لێره‌وه به پێویستی ده‌زانین هاووڵاتیانی كوردستان ئاگادار بكه‌ینه‌وه كه خۆیان به دوور بگرن، چونكه ئه‌م بابه‌ته هیچ راستی و دروستی تێدا نییە".
لەبارەی حەجی نایاسایی، گوته‌بێژی حه‌ج و عومره ئاماژەی بەوە کرد، عه‌ره‌بستانی سعوودیه رێككاره‌كانی حه‌جی ئه‌مساڵی توندتر كردووه، سزای قورسی داناوه و هیچ كه‌سێک ناتوانێت به ڕێگه‌ی نایاسایی حه‌ج بكات. هەروەها گوتی: "ته‌نیا وه‌رگرتنی موڵه‌تی یاسایی بۆ حه‌ج له سعوودیه زیاتر له 3 هەزار دۆلاری تێده‌چێت، كه‌چی ئه‌وه‌ی بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كه‌ن ته‌نیا به 400 دۆلار حەج ده‌كه‌ن و گوایه شه‌هاده‌یان بۆ ده‌كرێت و قوربانیشی بۆ ده‌ده‌ن".
كاروان ستونی جەختی کردەوە، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی حه‌ج و عومره رێككاری یاسایی و كارگێڕی له به‌رامبه‌ر هه‌ر كه‌س و كۆمپانیایه‌ک ده‌گرنه‌به‌ر له ئه‌گه‌ری وه‌رگرتنی پاره له هاووڵاتیان به ناوی "به‌ده‌ل حه‌ج" وەربگرن، هەروەها داواشی له سه‌رجه‌م ده‌زگاكانی راگه‌یاندن کرد خۆیان لە بڵاوکردنەوەی ئەم جۆرە ڕیکلامانە بپارێزن.
هاوکات بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرە دەڵێت، هه‌ر كه‌سێكیش سكاڵای هه‌یه و ده‌یه‌وێ زانیاری وه‌ربگرێت ده‌توانێت له رێگه‌ی په‌یوه‌ندی واتساپە‌وه په‌یوه‌ندیمان پێوه بكات له رێگه‌ی ئه‌و ژماره‌یه‌وه: 07505953534
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.