Erbil 31°C سێشەممە 04 ئاب 16:33

لە گەرمیان ئۆتۆمبێلێک خۆی بە خاڵێکی پشکنینی ئاسایشدا کێشا

کوردستان TV
100%

بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆ لە سنووری ئیدارەی گەرمیان، شۆفێرێک بریندار بوو و زیانێکی زۆری ماددیش بە خاڵێکی پشکنینی ئاسایش کەوت.

بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە 29ـی نیسان، بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان ڕایگەیاند، ئۆتۆمبێلێکی جۆری (تۆیۆتا کامری) کە لە شارۆچکەی ڕزگارییەوە بە ئاراستەی شارۆچکەی کفری ڕۆیشتووە، خۆی بە خاڵی پشکنینی هێزەکانی ئاسایشدا کێشاوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، لە ئەنجامی ڕووداوەکەدا شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە کە لەدایکبووی ساڵی 1992ـە بریندار بووە و دەستبەجێ ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار کراوە.

هاتوچۆی گەرمیان ئاماژەی بەوەش کردووە، جگە لە برینداربوونی شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە، زیانێکی زۆری ماددی بەر ئۆتۆمبێلەکە و شوێنی ڕووداوەکە کەوتووە، هاوکات تیمەکانی هاتوچۆ لێکۆڵینەوەیان لە ڕووداوەکە دەست پێ کردووە بە مەبەستی زانینی هۆکار و چۆنیەتی ڕووداوەکە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.