Erbil 31°C سێشەممە 04 ئاب 18:05

مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی فارووق ڕەفیق دەکات

کوردستان TV
100%

 

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیامێکی سەرەخۆشیدا هاوخەمیی خۆی بۆ کۆچی دوایی بیرمەند و نووسەری ناسراوی کورد، فارووق ڕەفیق دەربڕی. لە پەیامەکەیدا، سەرۆکی حکومەت پرسە و سەرەخۆشیی ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکار و دۆست و هاوڕێیانی کۆچکردوو کرد و ئاماژەی بەوە دا کە هاوبەشی خەمیانە لەم کۆستە گەورەیەدا.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە خوای مەزن پارایەوە کە گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەوایی بە بنەماڵە و دۆستانی ببەخشێت. کۆچی دوایی فارووق ڕەفیق وەک لەدەستدانی کەسایەتییەکی دیاری نێوەندی فیکری و ڕۆشنبیریی کوردستان تەماشا دەکرێت، کە ساڵانێکی زۆر تەمەنی خۆی لە پێناو نووسین و لێکۆڵینەوە و دەوڵەمەندکردنی کتێبخانەی کوردیدا بەسەر بردبوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.