Erbil 31°C شەممە 27 حوزەیران 19:27

وەزارەتی کارەبا: 80٪ی ماڵان لە پڕۆژەی ڕووناکی کەمتر لە 59 هەزار دیناریان بۆ گەڕاوەتەوە

پارە
کوردستان TV
100%

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان، داتای پسوولەکانی مانگی سێی هاوبەشانی کارەبای لە چوارچێوەی پڕۆژەی "ڕووناکی" ڕاگەیاند. بەپێی ئامارەکان، تێکڕای پسوولەی کارەبای مانگی سێ بۆ ماوەی 37 ڕۆژ بووە و دەرەنجامەکان دەریانخستووە کە 80٪ی ماڵانی کوردستان تێچووی کارەباکەیان کەمتر بووە لە 59,000 دینار، ئەمەش ئاماژەیەکی ڕوونە بۆ سەرکەوتنی پڕۆژەکە لە دابینکردنی کارەبای بەردەوام بە نرخێکی گونجاو.

وردەکاریی بەکارهێنان و نرخ لە پارێزگاکان:
بەپێی خشتەی وەزارەتی کارەبا، تێکڕای پسوولە و بەکارهێنان بۆ 80٪ی ماڵان بەم شێوەیە بووە:

هەولێر: پسوولە 61,000 دینار (742 یەکە بەکارهێنان).

سلێمانی: پسوولە 50,000 دینار (627 یەکە بەکارهێنان).

دهۆک: پسوولە 73,000 دینار (858 یەکە بەکارهێنان).

هەڵەبجە: پسوولە 49,000 دینار (612 یەکە بەکارهێنان).

ئاماری هاوبەشان و کێشە تەکنیکییەکان:
پڕۆژەی ڕووناکی خزمەتگوزاریی بە 5,491,900 هاووڵاتی و 1,470,000 هاوبەش دەگەیەنێت. وەزارەتی کارەبا ئاماژەی بەوە کردووە کە ئاگاداری ئەو کێشەیەن کە هەندێک هاوبەش پسوولەیان بۆ نەگەڕاوەتەوە، کە هۆکارەکەی بۆ پێوەرە کۆنەکان و سیستەمی پێشوو دەگەڕێتەوە، بەڵام پڕۆژەی ڕووناکی لە ڕێگەی دانانی پێوەری زیرەکەوە خەریکی چارەسەرکردنی بنەڕەتیی ئەو گرفتەیە. هاوکات، ئەو هاوبەشانەی لە پڕۆژەکەدا تۆمارکراون، لەم هەفتەیەوە لە ڕێگەی کورتەنامەوە (SMS) وردەکاریی پسوولەکانیان پێدەگات.

ئامانجی پڕۆژەکە و داهاتووی کارەبا:
پڕۆژەی ڕووناکی کە لە مانگی تشرینی دووەمی 2024 لەلایەن مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاندرا، ئامانجی سەرەکی دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێرییە بۆ تەواوی هەرێمی کوردستان تاوەکو کۆتایی ساڵی 2026. ئێستا زیاتر لە 85٪ی هاووڵاتیان لە چوارچێوەی ئەم پڕۆژەیەدا کارەبای بەردەوامیان هەیە و بەپێی نرخە نوێیەکانیش، زۆرینەی هاووڵاتیان و کەمدەرامەتان بڕە پارەیەکی کەمتر دەدەن بەراورد بەو تێچووەی پێشتر بۆ کارەبای نیشتمانی و مۆلیدە ئەهلییەکان خەرجیان دەکرد.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.