Erbil 31°C سێشەممە 04 ئاب 19:38

فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی نوێنەران پیرۆزبایی لە عەلی ئەلزەیدی دەکات 

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ سێشەممە 28ی نیسانی 2026، فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە پەیامێکی فەرمیدا پیرۆزبایی ئاراستەی عەلی ئەلزەیدی کرد بەبۆنەی ڕاسپاردنی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی فیدراڵ و پێکهێنانی حکوومەتی نوێ.
فراکسیۆنی پارتی هیوای سەرکەوتنی بۆ ئەلزەیدی خواست لە ڕاپەڕاندنی ئەرکەکانیدا و جەختی لە پشتیوانیی خۆی بۆ هەر هەنگاوێک کردەوە کە خزمەت بە سەقامگیریی وڵات بکات.

فراکسیۆنی پارتی لە پەیامەکەیدا ئاماژەی بەوە کردووە، کە قۆناغی ئێستای عێراق پێویستی بە پەنابردن بۆ دەستوور و کارکردنی جدی هەیە بۆ ڕاستکردنەوەی ڕێڕەوی سیاسی، بە شێوەیەک کە چارەسەرکردنی تەواوی دۆسیە هەڵپەسێردراوەکان (بەتایبەت کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا) مسۆگەر بکات. فراکسیۆنەکە دووپاتی کردەوە کە پێویستە زمانی حیکمەت لە بەڕەنگاربوونەوەی تەحەددییەکاندا باڵادەست بێت و هەموو لایەک کار بۆ بەرژەوەندیی گشتی بکەن.

لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەدا، فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان چاوەڕوانیی خۆی بۆ قۆناغێکی نوێ لە هەماهەنگیی بەرپسیارانە نیشان دا، کە ببێتە مایەی چەسپاندنی هاوبەشییەکی ڕاستەقینە لە بەڕێوەبردنی دەوڵەتدا. جەختیشیان کردەوە کە تەنها لە ڕێگەی هاوبەشی و جێبەجێکردنی دەستوورەوە دەتوانرێت خواستەکانی هەموو پێکهاتەکان و ڕۆڵەکانی گەلی عێراق بەدی بهێنرێت و حکومەتێکی بەهێز و خزمەتگوزار بێتە کایەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.