حكوومەتی ئیمارات رایگەیاند كە بڕیاریانداوە لە ئەندامێتی هەردوو رێكخراوی ئۆپیك و ئۆپیك+ بكشێننەوە، بڕیاری كشانەوەكە لە مانگی داهاتوو دەكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوە.
میدیاكانی ئیمارات بڵاویان كردەوە: حكوومەتی ئیمارات لە هەردوو رێكخراوی نەوت ئۆپیك و ئۆپیك+ دەكشێتەوە، كشانەوەكەش لە سەرەتای مانگی ئایاری داهاتوو دەكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوە.
بەگوێرەی زانیارییەكان، ئەم بڕیارەی حكوومەتی ئیمارات لە هاتنەدەرەوە لە رێكخراوەكان بۆ دیدگای درێژخانی ستراتیژی و ئابووری و پەرەپێدانی کەرتی وزەی ئەو وڵاتەیە، لەوانەش خێراکردنی وەبەرهێنان لە بەرهەمهێنانی وزەی ناوخۆیی.
بەمەش ئیمارات دوای 57 ساڵ لە ئەندامێتی (لە ساڵی 1967)، دەستبەرداری ئەندامێتی ئەو رێكخراوانە دەبێت كە هەردوو رێكخراوی (ئۆپیك و ئۆپیك+) رێكخراوی نێودەوڵەتی تەواو جیاوازن و تایبەتن بە وڵاتانی نەوت فرۆشتنەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.