Erbil 31°C چوارشەممە 22 تەمووز 03:59

وەزیری تەندروستی لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی برینداری ڕووداوەکەی شاری کەرکووکی بەسەر کردەوە

کوردستان TV
100%

وەزیری تەندروستی لەسەر ڕاسپاردە و بەنوێنەرایەتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، برینداری ڕووداوەکەی کەرکووکی لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوای هەولێر بەسەر کردەوە.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 27ـی نیسان، لەسەر ڕاسپاردە و بەنوێنەرایەتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی بە یاوەری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەولێر برینداری ڕووداوەکەی شاری کەرکووکی لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوای هەولێر بەسەر کردەوە.

وەزیری تەندروستی لەنزیکەوە پەیامی پەرۆشی و هاوخەمی و ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی گەیاندە برینداران و جەختی لەسەر ئامادەیی نەخۆشخانەکان کردەوە بۆ وەرگرتنی بریندارانی دیکەی ڕووداوەکەی دوێنێ ئێوارەی شاری کەرکووک، کە تێیدا بارهەڵگرێک ژمارەیەکی زۆری هاووڵاتیی شێلا.

لە بەسەرکردنەوەکەدا، وەزارەتی تەندروستی دووپاتی کردەوە کە ئامادەن بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەکان، ناردنی تیمەکانی تەندروستیی فریاگوزاری، دابینکردنی خوێن، دەرمان و پێداویستیی پزیشکی و هەر بابەتێکی دیکە کە پێویست بێت.

لای خۆیانەوە، برینداران و هاوەڵان و کەسوکاریان، ستایش و پێزانینی زۆریان بۆ مەسرور بارزانی هەبوو بۆ ئەو هەڵوێستە مرۆڤدۆستانەیە. هەروەها سوپاسی پەیام و ڕاسپاردەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیان کرد بۆ ئەم پێشوازی و خزمەتگوزارییانە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.