Erbil 31°C سێشەممە 23 حوزەیران 13:12

یادی 52 ساڵەی شەهیدانی بۆردومانی پردی گەڵاڵە كرایەوە

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ یەکشەممە لە مەڕاسیمێکی شایستەدا یادی 52 ساڵەی شەهیدانی بۆردومانی پردی گەڵاڵە کرایەوە کە ئەم تاوانە گەورەیە لەلایەن رژێمی بەعسی لەناوچوو ئەنجامدرا.

مەڕاسیمەکە بە ئامادەبوونی شوان محەمەد تەها بەرپرسی لقی 26ـی گوڵان، نوێنەری فەریق سیهاد بارزانی فەرماندەی فەرماندەیی هێزەکانی پشتیوانی یەک، کەریم کاوە کەریم بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی سۆران و هەروەها ژمارەیەک لە بەرپرسانی حزبی و حکوومی، لایەنە سیاسییەکان، مامۆستایانی ئایینی، کەسایەتییەکان، کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و خەڵکی ناوچەکە بەڕێوەچوو.

سەرەتای ڕێوڕەسمەکە بە ساتێک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان دەستی پێ کرد؛ دواتر شوان محەمەد تەها بەرپرسی لقی 26ـی گوڵان وتارێکی پێشکەش بە ئامادەبووان کرد.

لە بەشێکی دیکەی ڕێوڕەسمەکەدا، کەریم کاوە کەریم بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی سۆران، پەیامی بەڕێوەبەرایەتییەکەی خوێندەوە.

بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی سۆران ئاماژەی بەوە دا كە لە ئاییندەیەكی نزیكدا مۆنۆمێنتێكی تایبەت بۆ شەهیدانی پردی گەڵاڵە بەشێوەیەكی سەردەمیانە دروست دەكرێت كە ئێستا پڕۆژەكە لە قۆناغی دیزاینكردندایە، بۆ ئەمەش ساڵی داهاتوو ڕێوڕەسمەكە بەشێوەیەكی شایستەتر ئەنجام دەدرێت.

لە کۆتایی ڕێوڕەسمەکەدا، تاجەگوڵینەی وەفا لەلایەن ئامادەبووانەوە لەسەر مۆنیومێنتی شەهیدانی پردی گەڵاڵە دانرا.

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.