سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان نیگەرانی خۆی لە ڕووداوی تەقەكردنەكەی شەوی رابردووی واشنتن لە وڵاتی ئەمریكا دەربڕی و جەختی كردەوە كە " توندوتیژی هیچ شوێنێکی لە ژیانی گشتیدا نییە".
مەسرور بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (ئێكس) رایگەیاند: من زۆر نیگەرانم لە رووداوی تەقەکردنەکەی ئاهەنگی ژەمی ئێوارەی پەیامنێرانی کۆشکی سپی لە واشنتن.
مەسرور بارزانی لە هەمانكاتدا راشیگەیاند: دڵخۆشم کە سەرۆک ترەمپ، خانمی یەکەم، جێگری سەرۆک، ئەندامانی کابینەکە، رۆژنامەنووسان و میوانەکان سەلامەتن و هیچ زیانێکیان پێ نەگەیشتووە.
سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان لە پۆستەكەدا هەروەها جەختی كردەوە كە " توندوتیژی هیچ شوێنێکی لە ژیانی گشتیدا نییە".
I am deeply concerned by the shooting at the White House Correspondents’ Dinner in Washington and relieved that President Trump, the First Lady, the Vice President and members of the Cabinet, journalists, and guests are unharmed. Violence has no place in public life.
— Masrour Barzani (@masrourbarzani) April 26, 2026
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.