Erbil 31°C دووشەممە 22 حوزەیران 15:23

سەرۆکوەزیرانی لوبنان: ده‌بێ ئه‌مه‌ریكا فشار بكات تا ئیسرائیل له‌ خاكی لوبنان بكشێته‌وه‌

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ پێنجشەممە، نەواف سەلام، سەرۆک وەزیرانی لوبنان، رایگه‌یاند، هیچ ڕێککەوتنێک لەگەڵ ئیسرائیل واژۆ ناکه‌ن تا به‌ تەواوەتی لە خاکەکانی لوبنان نه‌كشێته‌وه‌.

نه‌واف سەلام بە ڕۆژنامەی واشنتن پۆستی ڕاگەیاندووە، پێویستە ئیدارەی ئەمه‌ریکا بە سەرۆکایەتی دۆناڵد ترامب، فشارەکانی بۆ سەر ئیسرائیل زیاتر بكات، بە مەبەستی کەمکردنەوەی داواکارییەکانی و کۆتاییهێنان بە داگیرکارییەکانی بۆ سەر وڵاتەکە.

جەختیشی کردەوە: لوبنان ناتوانێت هیچ ڕێککەوتنێک واژۆ بکات کە کشانەوەی تەواوەتی هێزەکانی ئیسرائیل لە خاکەکانی لوبنان لەخۆ نەگرێت

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.