Erbil 31°C سێشەممە 04 ئاب 22:39

سیدەکان.. کچێک بەهۆی تەقینەوەیەک بریندار بوو

کوردستان TV
100%

لە ئەنجامی تەقینەوەیەک لە دەشتی هێرت لە سنووری شارۆچكەی سیدەکان، کچێکی شوانکارە بریندار بوو و ژمارەیەک سەر ئاژەڵیش مردار بوونەوە.

بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری (کوردستان تیڤی)، کەمێک لەمەوبەر لە نزیک  چیای "دێل" لە سنووری دەشتی هێرت، تەقینەوەیەک ڕووی دا، لە ئەنجامی تەقینەوەکەدا کچێکی تەمەن 15 ساڵان بە ناوی (سۆما فازڵ عەبدولڕەزاق) کە خەریکی شوانکاری بووە، بە سەختی بریندار بووە.

سەبارەت بە دۆخی تەندروستی كچەكە، تەحسین عوسمان بەڕێوەبەری بنکەی تەندروستی سیدەکان بۆ (کوردستان تیڤی) گوتی: كە سەرەتا گەیەنرایە بنکەی تەندروستی سیدەکان و دوای پێشکەشکردنی فریاگوزارییە سەرەتاییەکان، ڕەوانەی نەخۆشخانەی ئاشتی لە شارۆچكەی سۆران کراوە.

گوتیشی: كچە بریندارەكە ساچمەی تەقینەوەکە بەر دەست و قاچی کچەکە کەوتووە، بەڵام خۆشبەختانە ئێستا ڕەوشی تەندروستی تا ڕادەیەک جێگیرە.

هەر لەمبارەیەوە، فازڵ عەبدولڕەزاق باوکی کچەکە ئاماژەی بەوە کرد، تەقینەوەکە بووەتە هۆی مرداربوونەوە و برینداربوونی ژمارەیەک سەر ئاژەڵیش.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.