دیجیتاڵ میدیا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ 48 کاتژمێری داهاتوو بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، سبەی هەینی شەپۆلێکی بارانبارین و هەورەترشقە ناوچە شاخاوییەکان و بەشێک لە شارەکانی
هەرێم دەگرێتەوە.
کەشناسی هەرێم سەبارەت بە ئەمڕۆ پێنجشەممە پێشبینی دەکات؛ ئاسمانی هەرێم بە گشتی ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و لە هەندێک ناوچە دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور. پلەکانی گەرما بەراورد بە دوێنێ بە ڕێژەی 1 تا 2 پلە بەرز دەبنەوە.
سەبارەت بە سبەی هەینی کەشناسی دەڵێت؛ ئاسمان لە پەڵەهەورەوە بۆ نیمچەهەور دەگۆڕێت و لە هەندێک کاتدا دەبێتە هەوری تەواو. لە کاتەکانی نیوەڕۆدا، بارانبارین لە
ناوچەکانی ڕۆژهەڵات و باکووری هەرێم بە شێوەی گەواڵەبارانی بەهاری و هەورەترشقە دەست پێ دەکات. ڕێژەی بارانبارین لە ناوچە شاخاوییەکان زیاتر دەبێت و پێشبینی دەکرێت تا کاتەکانی ئێوارە تاوەباران و هەورەترشقە لە ناوچە جیاجیاکاندا بەردەوام بێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی هەینی بە پلەی سیلیزی:
- هەولێر: 24
- سلێمانی: 24
- دهۆک: 25
- کەرکوک: 26
- هەڵەبجە: 24
- زاخۆ: 25
- سۆران: 21
- گەرمیان: 26
- پیرمام: 19
- حاجی ئۆمەران: 14
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.