Erbil 31°C سێشەممە 23 حوزەیران 18:20

كۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ ڕۆژی هەینی دواخرا

کوردستان TV
100%

ئەمیندارییەتی گشتیی چوارچێوەی هەماهەنگی رایگەیاند، کۆبوونەوەی سەركردەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ ڕۆژی هەینی داهاتوو دواخراوە. ئامانج لەم بڕیارە پێدانی دەرفەت و کاتی زیاترە بە لایەنە سیاسییەکان بۆ گفتوگۆكردن و گەیشتن بە ڕێککەوتن سەبارەت بە دیاریكردنی بەربژێری سەرۆك وەزیرانی عێراق.

ئەمیندارییەتی گشتی لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوە کردووە: بڕیاردرا کۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ ڕۆژی هەینی دوابخرێت، ئەمەش بە مەبەستی ڕەخساندنی فەزایەکی فراوانتر بۆ دیالۆگ و گەیشتن بە ئەنجام لە چوارچێوەی وادە دەستوورییەکاندا.

ماوەی چەند هەفتەیەکە گفتوگۆکان لەناو سەركردەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی بەردەوامە بۆ ڕێککەوتن لەسەر دیاریكردنی بەربژێرێك بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی داهاتووی عێراق، بەڵام تا ئێستا رێككەوتنی كۆتایی لەنێوانیاندا نەكراوە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.