Erbil 31°C یەکشەممە 02 ئاب 07:10

ئەو تۆمەتبارەی هەڵسابوو بە شێواندنی چەند مزگەوتێك دەستگیر كرا

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر دەستگیركردنی ئەو تۆمەتبارەی راگەیاند كە هەڵسابوو بە شێواندنی چەند مزگەوتێك لە شاری هەولێر، دەركەوتووە تۆمەتبار هەمان ئەو كەسەیە كە پێشتر گۆڕی كریستیانەكانی لە شارەكانی كۆیە و شەقڵاوە شێواندبوو.

ئاسایشی هەولێر رایگەیاند "دوای ئەوەی ئاگادارکراینەوە كە کەسێکی نە ناسراو لە درەنگانێکی شەودا، هەڵی کوتاوەتە سەر دوو مزگەوت و تەکیەیەک لە گەڕەکەکانی شاری هەولێر، لە لایەن تیمەکانمانەوە دەست بە ئەنجامدانی بە دواداچوون کرا و ناسنامەی تۆمەتەبارەکەمان ئاشکرا کرد".

راشیگەیاند "دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، تۆمەتبارەکەمان دەستگیر کرد بە ناوی (ح، ص، م).

ئاسایشی هەولێر هەروەها رایگەیاند "تۆمەتبار هەمان ئەو كەسەیە کە پێشتر هەڵسابوو بە شێواندنی گوڕستانی کریستیانەکان لە شارۆچكەكانی شەقڵاوە و کۆیە".

جەختیشی كردەوە كە پەڕاوی لێکۆڵینەوەی تۆمەتبار ئاڕاستەی دادگا کراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.