Erbil 31°C شەممە 01 ئاب 21:52

نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس قه‌ره‌نى قادرى دەکات

کوردستان TV
100%

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی سەرەخۆشی بۆ كۆچى دواييى نووسه‌ر و لێکۆڵه‌ر و ڕۆژنامه‌نووسى ديارى كورد مامۆستا قه‌ره‌نى قادرى بڵاو کردەوە.

دەقی پرسەنامەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان؛ 

بۆ كۆچى دواييى نووسه‌ر و لێکۆڵه‌ر و ڕۆژنامه‌نووسى ديارى كورد مامۆستا قه‌ره‌نى قادرى، سه‌ره‌خۆشى له‌ خانه‌واده‌ى به‌ڕێزيان و هاوڕێ و هاوكارانى ده‌كه‌م. هاوسۆز و هاوخه‌ميانم.

له‌ خواى مه‌زن داواكارم گيانى به‌ به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به‌ هه‌مووان ببه‌خشێت.

نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2026/4/20
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.