Erbil 31°C یەکشەممە 21 حوزەیران 00:12

لە هەولێر بەردی بناغەی پڕۆژەی قیرتاوکردن و ڕێکخستنی شەقامەکانی (قەرەبووی ڕەشکین) دانرا

کوردستان TV
100%

بەردی بناغەی پڕۆژەی قیرتاوکردن و ڕێکخستنی شەقامەکانی (قەرەبووی ڕەشکین) لە گەڕەکی گوڵانی هەولێر دانرا، کە بڕیارە بە گوژمەی زیاتر لە 300 ملیۆن دینار جێبەجێ بکرێت.

ڕۆژی دووشەممە 20ـی نیسان، بە ئامادەبوونی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و کارزان عەبدولهادی، سەرۆکی شارەوانیی هەولێر، هەروەها ژمارەیەک لە ئەندازیاران و سەرپەرشتیارانی پڕۆژەکە، بەردی بناغەی پڕۆژەی فەرشکردنی چینی یەکەمی تێکەڵە، لێدانی کێربستۆن و فەرشی چینی دووەمیان بۆ شەقامەکانی (قەرەبووی ڕەشکین) لە گەڕەکی گوڵان دانرا.

پڕۆژەکە دەکەوێتە نێوان شەقامی تێرمیناڵی هەولێر و شەقامی کۆرنیش، بە گوژمەی (319 ملیۆن دینار) لە سەر داهاتی 15٪ـی سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر کەوتووەتە جێبەجێ دەکرێت، کارەکانی پڕۆژەکە بریتین لە فەرشکردنی چینی یەکەم بە ڕووبەری 34 هەزار مەتر دووجا، لێدانی کیربستون بە درێژی 7100 مەتر دووجا و فەرشکردنی چینی دووەم بە ڕووبەری 27 هەزار مەتر دووجا.

لەبارەی پڕۆژەكەوە، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، سەرەڕای ئەو دۆخە داراییە سەختەی ڕووی لە هەرێمی کوردستان کردووە، بەڵام بەهۆی چاودێری و پاڵپشتی ڕاستەوخۆی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، کاروانی خزمەتگوزارییەکان و پڕۆژەکان بەردەوامییان هەیە. 

پارێزگاری هەولێر ئاماژەی بەوەشدا، کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێداگیرە لەسەر گەیاندنی دەستی ئاوەدانکردنەوە بۆ هەموو ناوچەکان بەبێ جیاوازی، جەختی کردەوە کە تەرخانکردنی بودجە بۆ پڕۆژەکان لەم کاتەدا، نیشانەی خەمخۆری و گرنگیدانی حكوومەتی هەرێمە بە ژێرخانی شارەکە و دابینکردنی پێداویستییەکانی هاووڵاتییان.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.