Erbil 31°C شەممە 01 ئاب 22:43

سەیدسادق.. شوانكارەیەك بەهۆی هەورەبروسكە گیانی لەدەست دا

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ یەكشەممە لە شارۆچكەی سەیدسادق، هاووڵاتییەكی شوانكارە بەهۆی لێدانی هەورەبروسكەوە، گیانی لەدەست دا.

پەیامنێری (كوردستان تیڤی) پێی ڕاگەیاندین: ئەمڕۆ یەكشەممە لە شارۆچكەی سەیدسادق، هەورەبروسکە بووە هۆی گیانلەدەستدانی هاووڵاتییەك کە پیشەی شوان بووە.

ئەو كەسەی گیانی لەدەستداوە ناوی (سەردار حەمە ساڵح) خەڵکی پارێزگای سلێمانییە و لە شارۆچكەی سەیدسادق كاری شوانكاری كردووە، هەروەها باوکی پێنج منداڵە.

تەرمی قوربانییەکە گواستراوەتەوە بۆ پزیشکی دادی لە سلێمانی.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.