Erbil 31°C شەممە 20 حوزەیران 08:23

نێچیرڤان بارزانی و سکرتێری گشتیی کۆمکاری عەرەبی کۆبوونەوە

کوردستان TV
100%

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 2026/4/18  نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە کۆڕبەندی دیپلۆماسیی ئانتالیا، لەگەڵ بەڕێز ئەحمەد ئەبوولغەیت، سکرتێری گشتیی کۆمکاری عەرەبی کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا، دوایین پێشهاتەکانی دۆخی سیاسی و ئەمنیی عێراق و ناوچەکە و پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی تاوتوێ کران.

هەردوولا جەختیان لە گرنگیی پاراستنی سەقامگیری و کارکردنی هاوبەش بۆ ڕێگریکردن لە تەشەنەسەندنی ئاڵۆزییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کردەوە.

کاریگه‌ری و لێکه‌وته‌کانی شه‌ڕ به‌سه‌ر وڵاتانی ناوچه‌که‌وه‌، ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی کۆبوونه‌وه‌که‌ بوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.