وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان بڕیاری دا لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە لەسەر گیانلەدەستدانی بریندارێک پێکبهێنێت کە دوای ڕەوانەکردنی بۆ نەخۆشخانەیەکی کەرتی تایبەت، وەرنەگیراوە و بەهۆیەوە گیانی لەدەست داوە.
دەقی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان؛
ڕاگەیاندراوێک لە وەزارەتی تەندروستی ...
دوابەدوای ڕەوانەکردنی بریندار (غەزال مەولان) لە نەخۆشخانەی (شۆڕش)ی دەزگای تەندروستی پێشمەرگە بۆ نەخۆشخانەی (بەخشین)ی کەرتی تایبەت و ئەنجامنەدانی ڕێککاری پزیشکی و وەرنەگرتنی لە نەخۆشخانە و دەرەنجام گیان لەدەستدانی.
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاستەوخۆ لەگەڵ تەندروستی سلێمانی لەسەر هێڵ بووە لەگەڵ داواکاری گشتی پاڵپشت بە یاسای مافی نەخۆش ژمارە 4 ی ساڵی 2020 و پەیڕەوی لێکۆڵینەوە ژمارە 16ی ساڵی 2022، ڕاسپاردەکراون بۆ لێکۆڵینەوەکردن بۆ ئەم دۆسیەیە بۆ ئاشکراکردن و دڵنیابوونەوە لەتەواوی ڕاستیەکانی ئەم ڕوداووە بۆ وەرگرتنی ڕێکاری یاسایی و بەسزا گەیاندنی سەرپێچیکاران کە بەدڵنیایی جێگای قەبوڵکردن نیە و ڕێکاری پێویست دەگیرێتەبەر.
دامودەزگاکانی تەندروستی هەمیشە پێویستە بە ئەرکی مرۆڤانەی پاراستنی گیانی هەرکەسێک هەڵبستن و نابێت بکەونە ژێر هیچ گوشار و نیازێکی سیاسی.
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
16 نیسان 2026
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.