Erbil 31°C شەممە 20 حوزەیران 07:33

کەشناسیی هەرێم: باران بەلێزمە دەبارێت

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردەوە و ئاماژە بەوە دەکات کە ئاسمان بەگشتی هەوری تەواو دەبێت و پلەی گەرما نزم دەبێتەوە و باران دەبارێت.

کەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی ئەمڕۆی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: " ئاسمان بەگشتی هەوری تەواو دەبێت لە کاتژمێرەکانی بەیانی بارانبارین بە لاوازی لە ناوچەکانی ڕۆژئاوای هەرێم دەست پێ دەکات، پاشان بۆ دوای نیوەڕۆ و ئێوارە بارانی مامناوەند لە زۆربەی شوێنەکان دەبارێت کە هەندێک بارانبارین بە شێوەی لێزمە باران و هەورە تریشقە دەبێت، هەروەها پێشبینی تاوە بارانی بەهاری و گەواڵە باران و تەرزە باران لە زۆربەی ناوچەکان دەکرێت".

سەبارەت بە سبەی یەکشەممە 19ـی نیسان، کەشناسیی هەرێم دەڵێت، " ئاسمان بە زۆری هەوری تەواو، لێزمە باران و هەورە تریشقە دەبێت لە زۆربەی ناوچەکان لە کاتی جیا جیا، زیاتر لە ناوچە شاخاوییەکان، لە سنووری ئیدارەی ڕاپەرین، کۆیە و سۆران لە سنووری پارێزگای هەولێر، شارەدێی بەردەرەش،  باشووری پارێزگای سلێمانی و هەندێک ناوچە لە گەرمیان.

سەبارەت بە پلەکانی گەرما بۆ سبەینێ، بەرێوەبەرایەتییەکە پێشبینی دەکات، پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ نزم دەبێتەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی یەکشەممە بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 20 پلەی سیلیزی 
پیرمام: 16 پلەی سیلیزی
سۆران: 17 پلەی سیلیزی 
حاجی ئۆمەران: 13 پلەی سیلیزی 
سلێمانی: 19 پلەی سیلیزی 
چەمچەماڵ: 20 پلەی سیلیزی
دهۆک: 19 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 19 پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە:  21 پلەی سیلیزی
گەرمیان:  25 پلەی سیلیزی 
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.