Erbil 31°C یەکشەممە 21 حوزەیران 23:19

مەسرور بارزانی بە توندی سەرکۆنەی بەردەوامیی هێرشەکانی سەر هەرێمی کوردستان دەکات

کوردستان TV
100%

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە توندی سەرکۆنەی بەردەوامیی هێرشەکانی سەر هەرێمی کوردستان دەکات و ڕایگەیاند، بەهۆی ئەو هێرشانەوە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا پێنج کەس شەهید بوون. هاوکات داوای کەرەستەی پێویست بۆ پاراستنی کوردستان و ژێرخانی وزە دەکات.

دەقی پەیامەکەی مەسرور بارزانی؛ 

پەیامێک لە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە 

بە توندترین شێوە هێرشەکانی سەر هەرێمی کوردستان شەرمەزار دەکەین کە هەرچەندە ئێمە بەشێکیش نەبووین لەو شەڕە، کەچی هێرشەکان لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا هەر بەردەوام بوون. 

سەرەڕای ئاگربەست و دانوستانەکان، کەچی بەهۆی هێرشەکانی ئەم چەند ڕۆژانە، پێنج کەس شەهیدبوون و ژمارەیەکی زۆریش بریندار بوون، ئەمەش هەوڵێکە بۆ تێکدانی ئاگربەست و زیان گەیاندنی زیاتر بە ناوچەکەمان. 

دووپاتی دەکەینەوە کە پێویستە حکوومەتی فیدراڵ ڕێوشوێنی کردەیی بگرێتەبەر بۆ کۆتاییهێنان بەم هێرشانە و داوا لە هاوبەشە نێودەوڵەتییەکانمان دەکەین کە کەرەستەی پێویست بۆ پاراستنی کوردستان و ژێرخانی وزە ، لەم هەڕەشە بەردەوامانە دابین بکەن. 

مەسرور بارزانی 
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان
 2026/4/18
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.