ئەمڕۆ بەهۆی چەند ڕووداوێکی خنکان لە ئاودا، لە سێ ناوچەی جیاواز پێنج کەس گیانیان لەدەست دا.
ڕۆژی هەینی 17ـی نیسان، بەپێی زانیارییەکانی محەمەد ساڵح، پەیامنێری (کوردستان تیڤی)، لە نزیک گوندی سەحاجی ڕۆژئاوای مووسڵ، سێ منداڵ لە کاتی مەلەکردن لە گۆمێکی ئاودا خنکان، ڕووداوەکە لە کاتێکدا بووە کە ئەو خێزانە بە مەبەستی گەشت و سەیران ڕوویان لەو ناوچەیە کردووە.
هاوکات لە سنووری شارۆچکەی خورماتوو، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ مێردمنداڵێک لە گوندی وارانی ناوچەی داوێ لە کاتی گەشت و سەیراندا خنکا.
هەروەها لە هەمان سنوور و لە ڕووداوێکی دیکەدا، گەنجێکی دانیشتووی شارەدێی سلێمان بەگ کە بۆ گەشت چووبووە نزیک پردی عوسمانی لە شارۆچکەی داقوق، لە کاتی مەلەکردندا گیانی لەدەست دا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.