Erbil 31°C ھەینی 31 تەمووز 14:28

مەسرور بارزانی  و وەزیری ناوخۆی ئەمریکا پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجام دا

کوردستان TV
100%

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و وەزیری ناوخۆی ئەمریکا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا بیروڕایان لەبارەی دۆخی ئەمنی و ئابووری هەرێمی کوردستان و عێراق لە ژێر ڕۆشنایی ئاگربەستی نێوان ئەمەریکا و ئێران ئاڵوگۆڕ کرد.

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 17ـی نیسان، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ دۆگ بورگوم، وەزیری ناوخۆی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و سەرۆکی ئەنجومەنی نیشتمانیی وزەی کۆشکی سپی، گفتوگۆیان لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندی دوولایەنە لە بواری وزە و ڕۆڵی ئەرێنی کۆمپانیا ئەمەریکییەکان لە پاڵپشتیکردنی پیشەسازیی وزە کرد.
هەروەها بیروڕایان لەبارەی دۆخی ئەمنی و ئابووری هەرێمی کوردستان و عێراق لە ژێر ڕۆشنایی ئاگربەستی نێوان ئەمەریکا و ئێران ئاڵوگۆڕ کرد.

وەزیری ناوخۆی ئەمریکا، پێزانینی خۆی بۆ سەرکردایەتی و پشتیوانیی سەرۆکی حکوومەت لە بابەتی وزەدا دەربڕی.
هاوکات، سەرۆکی حکوومەت سوپاسی پشتیوانیی بەردەوامی ئەمریکای کرد و داوای پاراستنی هەرێمی کوردستان و کۆتاییهێنان بە هێرشە تیرۆریستییەکانی سەر ژێرخانی وزە کرد و جەختی لەوە کردەوە کە هەرێمی کوردستان پابەندە بە کارکردن لە پێناوی بەدیهێنانی ئاشتی و خۆشگوزەرانی لە ناوچەکەدا.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.