Erbil 31°C شەممە 20 حوزەیران 10:31

دۆناڵد ترەمپ بۆ ماوەی 10 رۆژ ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و لوبنانی راگەیاند

کوردستان TV
100%

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا بۆ ماوەی 10 رۆژ ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و لوبنانی راگەیاند، ئاگربەستەكە لە ئەمشەو پێنجشەممەوە دەكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە پۆستێكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (ترووس سۆشیال) نووسیویەتی "ئێستا گفتوگۆیەکی نایابم لەگەڵ جۆزێف عەون سەرۆکی لوبنان و بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ئەنجام دا".

هەروەها نووسیویەتی "هەردوولایان كۆك بوون لەسەر بەدیهێنانی ئاشتی لەنێوان هەردوو وڵاتدا".

دۆناڵد ترەمپ بەهەمانشێوە نووسیویەتی "لە ئەمڕۆوە بە فەرمی دەست بە ئاگربەستێکی 10 ڕۆژە دەكەن کە لە ئەمشەوەوە (بەكاتی ئەمریكا) دەست پێ دەکات".

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.