وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و گه‌ره‌نتی چوونی حاجیانی كوردستان بۆ عه‌ره‌بستانی سعوودییه، بڕیاردرا تەواوی گەشتی حەجی ئەمساڵ تەنیا بە رێگەی وشكانی ئەنجام بدرێت.
وەزارەتی ئەوقاف رایگەیاند: له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و گه‌ره‌نتی چوونی حاجیانی كوردستان بۆ عه‌ره‌بستانی سعوودییه و به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی باڵای حه‌ج گه‌یشتنیه رێككه‌وتن، كه گه‌شتی حه‌جی ئه‌مساڵ هاوشێوه‌ی حاجیانی عیراق ته‌نها به رێگه‌ی وشكانی ده‌بێت.
وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف هەروەها رایگەیاند: بڕیارە لە سەرەتای مانگی داهاتوو حاجیانی هەرێمی کوردستان بە ڕێگەی وشکانی گەشت بکەن و له رۆژانی داهاتوودا به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی باڵای حه‌ج و عومڕه‌ی عێراق شێواز و رێککارەکانی چوونی حاجیانی كوردستان ڕێك ده‌خرێت و بڵاو ده‌كرێته‌وه.
سه‌باره‌ت به قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی حاجیانی كوردستان كە بڕیاربوو به رێگه‌ی ئاسمانی گه‌شت بكه‌ن، به‌ڵام به‌هۆی تێكچوونی بارودۆخی ناوچه‌كه و داخرانی ئاسمانی عێراق و فرۆكه‌خانه‌كان ئێستا ته‌نها به رێگه‌ی وشكانی گه‌شت ده‌كه‌ن، وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف جەختی كردەوە كە هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دەن له رێگه‌ی ده‌سته‌ی باڵای حه‌ج و عومڕه‌ی عێراقییه‌وه هاوشێوه‌ی قه‌ره‌بووی حاجیانی پارساڵ بۆ ئه‌مساڵیش مافی هاووڵاتییانمان بۆ بگه‌ڕێنینه‌وه به‌پێی ئه‌و خه‌مڵاندن و میكانیزمه‌ی ده‌سته‌ی باڵای حه‌ج و عێراقی بۆ ده‌كات.
لە كۆتاییدا وەزارەتی ئەوقاف ئاماژەی بەوە دا كە به‌شێكی زۆری ئاماده‌كارییه‌كان بۆ پرۆسەی حه‌ج ته‌واوكراون و له داهاتووشدا رێككار و رێنمایی تازه بڵاو ده‌كرێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.