Erbil 31°C شەممە 20 حوزەیران 08:22

مەسرور بارزانی: پێویستە حکوومەتی فیدراڵ بە شێوەیەکی شایستە قەرەبووی کەسوکاری شەهیدانی بالیسان بکاتەوە

کوردستان TV
100%

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە 39یەمین ساڵیادی کیمیابارانی بالیسان و شێخ وەسانان و دۆڵی خۆشناوەتی، پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا وێڕای بەرزڕاگرتنی یادی شەهیدان، جەختی لەوە کردەوە کە قەرەبووکردنەوەی کەسوکاری قوربانییان ئەرکی حکوومەتی فیدراڵە.

دەقی پەیامەکەی مەسرور بارزانی

لە سى و نۆیەمین ساڵیادی کیمیابارانی بالیسان و شێخ وەسانان و دۆڵێ خۆشناوەتی، بە ڕێز و شکۆوە یادی شەهیدان دەکەینەوە و پێزانینی زۆرمان بۆ خەبات و قوربانیدانی خەڵکی تێکۆشەری ئەو دەڤەرە هەیە .

دووپاتی دەکەینەوە کە پێویستە حکومەتی فیدراڵ، بە شێوەیەکی شایستە ، قەرەبووی کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالکراوان بکاتەوە

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.