Erbil 31°C ھەینی 31 تەمووز 17:27

نێچیرڤان بارزانی ستایشی هەوڵەکانی فەرەنسا بۆ ئاشتی دەکات

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ چوارشەممە 15ی نیسانی 2026، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە پاتریک دۆرێل، باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق کرد و تێیدا دوا په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی دۆخی ناوچەکە و لێکەوتەکانی شەڕیان تاوتوێ کرد.

لە دیدارەکەدا هەردوولا ئاماژەیان بە گرنگیی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان کرد، هەروەها هیوایان خواست ئاگربەستەکان بەردەوام بن تاوەکو ڕێگە بۆ کۆتاییهاتنی شەڕ و بەدیهاتنی ئاشتییەکی سەرتاسەری خۆش بێت.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان ستایشی هەوڵەکانی فەرەنسا و سەرۆک ئیمانوێل ماکرۆنی کرد کە هەمیشە ڕۆڵیان لە چەسپاندنی ئاشتیدا هەبووە و بەردەوام پشتگیرییان لە عێراق و هەرێمی کوردستان کردووە.

هەر لەو چوارچێوەیەدا، پرۆسەی سیاسی لە عێراق و هەرێمی کوردستان تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوو، تێیدا جەخت لە گرنگیی گفتوگۆ و لێکگەیشتنی لایەنە سیاسییەکان کرایەوە بۆ چارەسەرکردنی سەرجەم کێشەکان.

جێی ئاماژەیە، لەم دیدارەدا کە یان برێم، کونسوڵی گشتیی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، باس لە پتەوکردنی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و فەرەنسا کرا.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.