بەهۆی ڕووداوێکی تەقەکردن لە ناو قوتابخانەیەکی ناوەندی لە پارێزگای مەرەش زیاتر لە 20 کوژراو و برینداری لێ کەوتەوە، لە نێو قوربانییەکاندا مامۆستایەک و سێ قوتابی هەن.
ڕۆژی چوارشەممە 15ـی نیسان، لە ئەنجامی ڕووداوێکی تەقەکردن لە ناو قوتابخانەیەکی ناوەندیدا لە پارێزگای مەرەش لە کوردستانی تورکیا، چوار کەس کوژران کە سێیان قوتابین و 20 کەسی دیکەش بریندار بوون.
موکەڕەم ئونلوەر، پارێزگاری ناوچەکە ڕایگەیاند: "بەداخەوەین بۆ گیانلەدەستدانی چوار کەس، لە نێو قوربانییەکاندا مامۆستایەک و سێ قوتابی هەن، هەروەها 20 برینداریشمان هەیە".
سەبارەت بە چۆنیەتی دروستبوونی ڕووداوی تەقەکردنەکە، پارێزگار گوتی: "یەکێک لە قوتابییەکان چەند چەکێکی خستووەتە ناو جانتاکەیەوە کە پێمان وایە هی باوکییەتی و هێناویەتی بۆ قوتابخانە، پاشان چووەتە ناو دوو پۆلەوە و بە شێوەیەکی هەرەمەکی تەقەی کردووە".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.