Erbil 31°C پێنجشەممە 13 ئاب 10:28

دۆناڵد ترەمپ: داوام لە سەرۆکی چین کردووە چەک بە ئێران نەدات

کوردستان TV
100%

سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، داوای لە سەرۆکی چین کردووە چەک بۆ ئێران دابین نەکات و ئەویش دڵنیای کردووەتەوە کە ئەو کارە ناکات.

ڕۆژی چوارشەممە 15ـی نیسان، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکدا لە کەناڵی (فۆکس بزنس) ڕایگەیاند، بیستوویەتی چین چەک بۆ ئێران دابین دەکات و نامەیەکی بۆ شی جینپینگ، سەرۆکی چین نووسیوە و داوا لێ کردووە ئەو کارە نەکات.

سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوەش کردووە سەرۆکی چین بە نامەیەک وەڵامی داوەتەوە و نووسیویەتی: "ئەو کارە ناکەین". 

ئەمە لە کاتێکدایە دەنگۆی ئەوە بڵاو بووەوە کە چین چەکی بە ئێران داوە و ئەو وڵاتەش چەند جارێک ئەم دەنگۆیانەی ڕەت کردووەتەوە.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.